سەردێر

بوومەلەرزەیەك كۆیەی هەژاند

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلەی ڕێختەر و بە دووری 34كم لە شارۆچكەی كۆیە ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: كاتژمێر 2:36 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5/10/2021 بە دووری 34كم لە شارۆچكەی كۆیە بوومەلەرزەیەك ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.4 پلەی ڕێختەر و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.