سەردێر

نمە باران و هەورە بروسكە دەستپێدەكات

خەڵك-
دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، ئاماژە بارانبارین دەكات لە ناوچەكانی باكووری عیراق لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە دوو شەممەی داهاتوو، كەشی ناوچەكانی باكووری عیراق نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا و دروستبوونی هەورە بروسكە لە ناوچە شاخاوییەكان، پلەی گەرماش لە ناوەڕاست و باشووری عیراق گەرم دەبێت، هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو”.

هەر لە بەیاننامەكەی كەشناسی عیراقدا هاتووە”لە سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو، كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكووری عیراق هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارين هەیە لە چەند ناوچەیەك، لە ناوچەكانی ناوەڕاست پلەی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت و لە باشووریش پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە”.