سەردێر

كەشناسی هەرێم: لە سلێمانی و هەولێر خێرایی با زیادەكات

خەڵك

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: خێرایی با لە هەولێر و سلێمانی زیاد دەكات و لەم شەوەوە چالاك دەبێت و لە نیوەشەوەوە زیاد دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ئەم شەو خێرایی با زیادەبێت لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و لە دوای نیوەشەو بۆ بەرەبەیان ئەگەر هەیە خێراییەكەی چالاك بێت بۆ 25كم لە كاتژمێرێكدا.