سەردێر

هیچ رووبارێك لە عێراقدا نامێنێت

توركیا عێراق وشكدەكات

خەڵك

رووبارەكانی عێراق تا دێت وشكتر دەبن بەپێی پێشبینییەكان تا ساڵی 2040 رووبارەكانی عێراق نامێنن و وشك دەبن.

ئێستا شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان مەهدی رەشید حەمدانی لە توركیایە بۆ گفتووگۆ لەسەر پشكی عێراق لە ئاو و دابەشكردنی سەرلەنوێی لە نێوانیاندا.

بەپێی راپۆرتی رووانگەی سووریایی مافەكانی مرۆڤ لە مانگی رابردوودا، ئاستی ئاوی رووباری فوڕات كە رووبارێكی نێودەوڵەتییە، بۆ یەكەمجار  لە مێژووی خۆیدا 5مەتر دابەزیوە بەهۆی ئەو بەربەرستانەی لە توركیا لەسەر رووبارەكە دروستكراون.

عەبدولڕەحمان مەشهەدانی مامۆستای ئابووریی دەڵێت كۆمەڵێك بەنداوی توركیا لەنێویاندا ئەلیسۆ، بووە بەهۆی رێگری لە هاتنی پشكی عێراق لە ئاو.

لە چوارچێوەی پرۆژەی باشووری خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ كە بە گاپ ناسراوە و لە 70كانی رابردووەوە دەستیپێكردووە كاریگەرییەكی گەورەی لە گرتنەوەی ئاو هەیە، توركیا خاوەنی 5 بەنداوی گەورەیە لە سەر رووباری فوڕات، ئێستاش كار لەسەر دوو بەنداوی دیكە دەكرێت.

رووبارەكانی فوڕات و دیجلە بە شا دەماری سەرەكی ژیانی عێراق دادەنرێن، بەڵام پرۆژەكانی توركیا بە تەواوی ئەم دوو رووبارەی بەرەو ووشكبوون بردووە.