سەردێر

بە وێنە.. گەورەترین دارستانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە شارەزوورە

 

خەڵك – یەحیا حبیب

دارستانی دەستكردی زەڕایەن گەورەترین دارستانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی كە دەكەوێتە ناحیەی وارماوا سەر بە قەزای شارەزوور، بەڵام بەهۆی بایەخنەدانی حوكمەت و كەرتی تایبەت، نەتوانراوە سودی لێوەربگیرێت و بەهۆیەوە هەلی كار بڕەخسێت بۆ هاووڵاتییانی ناوچەكە.

ساڵانە و لە وەرزی بەهاردا ئەم دارستانە دەبێتە شوێنێك كە هاووڵاتییانی ناوچەكە و گەشتیارانی عەرەب سەردانی بكەن، بەڵام هەتا ئێستا پێداویستیەكانی وەك ڕێگاوبانی باش و ئاو تێیدا بەدی ناكرێت.

ڕوداوەكانی ئاگركەوتنەوە نادیارەكانیش دەبێتە لەناوچونی ئەم دارستانە بەجۆرێك لە نوێترین ڕوداوی ئاگركەوتنەوەدا لە بەرواری 6/6/2021 دا 100 داری بەتەمەن بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لەناوچوون.

گۆڕستانی شارەزووری لە تەنیش ئەم دارستانە دەستكردەوەیە بەجۆرێك بەهۆی زۆری گۆڕ خەریكە سنوری گۆڕستانەكە تەواو دەبێت، قائیمقامی شارەزور و بەرپرسانی ئەوقاف لە سنورەكەدا لە هەوڵدان شوێنێك بۆ گۆڕستانەكە دیاری بكەن.

دارستانی دەستكردی زەڕایەن لە ساڵی 1982 دروستكراوە و زیاتر لە 40 هەزار داری بەتەمەنی لە ئێستادا لە خۆ گرتووە، بەڵام بەهۆكاری سوتان و بڕینەوەی بەرەو لەناوچوون دەچێت و سودی لێوەرنەگیراوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.