سەردێر

“سبەینێ‌ پلەكانی گەرما كەمێك ڕوو لە دابەزین دەكات”

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پێشبینی دەكرێت ئەمشەو نمەباران بەردەوام بێت لە ناوچە شاخاوییەكان لەگەڵ كەمێك هەورە بروسكە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ‌ چوار شەممە پلەكانی گەرما كەمێك ڕوو لە دابەزین دەكات بە بەراورد لە گەڵ ئەمڕۆدا.

هاوكات، بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانى خستووەتەڕوو بەمشێوەیەی خوارەوە:

پیرمام: 0.4 ملم

سلێمانی: 1.3 ملم

چەمچەماڵ: 1.0 ملم

زاخۆ: 0.2 ملم

خانەقین: دڵۆپ دڵۆپ

ئاكرێ: 0.8 ملم

بامەرنێ: 1.0 ملم

دوكان: 0.4 ملم

هەڵشۆ: 0.2 ملم

كانی: 1.2 ملم

سۆران: 2.6 ملم

مێرگەسۆر: 2.4 ملم

سیدەكان: 1.2 ملم

چۆمان: 4.6 ملم

حاجی ئۆمەران: 2.4 ملم