سەردێر

پلەی گەرما 40 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت

خەڵك-
دەزگای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق، پێشبینی باری كەشوهەوا دەكات بۆ ئەمڕۆ و چوار ڕۆژی داهاتوو، كە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلە گەرما دەكات بۆ 41 پلەی سەدی لە بەغدا و ئەنبار و بابل، لە سەڵاحەدینیش پلەی گەرما دەگاتە 42 پلە.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەزگای كەشناسی عیراق كە لە دووتوێی خشتەیەكدا كۆی كردۆتەوە، “ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی بەسرەو و زیقار و دیالە 40 پلەی سەدی دەبن، لە هەولێر و دهۆكیش 25 پلەی سەدى و لە سلێمانی 36، لە پارێزگاكانی تر پلەی گەرما لەنێوان 37 بۆ 30 پلەی سەدیدا دەبێت.

دەزگای كەشناسی عیراق دەڵێت: “پلەی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و باكوور بۆ سێ‌ ڕۆژی داهاتوو، زیاتر بەرز دەبێتەوە”.