سەردێر

ژینگە ئەمریكا و چینی یەكخست

خەڵك-

ئەمریكا و چین وەك گەورەترین پیسكەری ژینگەی جیهان بەهۆی كاربۆنەوە رێككەوتن لەسەر دانانی سنوورێك بۆ گۆڕانكاری كەشوهەوا بەشێوەیەكی خێرا پێش چەند رۆژێك لە میوانداری لوتكەی سەركردەكانی جیهان بۆ گفتووگۆ لەسەر ئەم دۆسێیە لە رێگای ئۆنلاینەوە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاوە.

نوێنەری ئەمریكا بۆ كەشوهەوا جۆن كێری و هاوتا چینییەكەی شی جینهوا لە میانەی گفتووگۆی دوو رۆژەدا لە شەنگەهای چین لە هەفتەی رابردوودا گەیشتنە رێككەوتن.

هەردوو لایەنی ئەمریكایی و چینی لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاند پابەند دەبن بە هاوكاری لەگەڵ هەندێك دەوڵەتی دیكە بۆ چاسەركردنی قەیرانی كەشوهەوا كە پێویستە بە خێرایی چارەسەر بكرێت.

چین گەورەترین سەرچاوەی گازی كاربۆنە لە جیهاندا، بە دوای دا ئەمریكا دێت، كە بەهۆیەوە ژینگە پێس دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە لە بەرگە هەوادا.

هاوكاری كراوە بە هەنگاوێكی سەركەوتووی جیهان هەژمار دەكرێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ گۆڕانكاری كەشوهەوا، بەڵام ناكۆكی دەوڵەت لەبارەی مافەكانی مرۆڤ و بازرگانی و دۆسێی تایوان و دەریای باشوری چین رێگر بوون.