سەردێر

لێخۆشبوون لە قەرز لەبری ژینگە

خەڵك-

بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی چەند پێشنیازێك تاوتوێ دەكەن بۆ كەمكردنەوەی قەرزی وڵاتان لە بەرامبەر رەوچاكردنی ژینگە لە چوارچێوەی لوتكەی كەشوهەوا لە پایزی داهاتوودا.

ئەو وڵاتانەی قەرزیان وەرگرتووە، لەلایەكەوە دووچاری فشاربوونەتەوە كە چۆن قەرزەكانیان بدەنەوە، لەلایەكی دیكەش دووچاری كێشەیی ژینگەیی بوونەوە.

هەوڵ دەدرێت ئەم دوو كێشەیە ببەسترێنەوە بە یەكەوە بە جۆرێك قەرز بگۆڕدرێتەوە بە سەوزایی.

وتەبێژی بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند قەیرانی كۆرۆنا قورسایی بۆ وڵاتانی تازە گەشەسەندوو دروستكردووە، ئەوانە رووبەڕووی گۆڕانكاری كەشوهەوا و كارەساتی ژینگەیی بوونەوە.

ئەم وڵاتانە پێویستیان دەبێت بە هاوكاری بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكانی تەندروستی و ئابووری.

گرووپێكی كار لە واشنتن دروستكرا بە هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی هاوكاری و گەشە لە بواری ئابووری لە ئەم هەفتەیەدا تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكەن بۆ هاوكاری ئەو وڵاتانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكانیان.

راشیگەیاند ئەم كارە جارێ سەرەتایەتی، بەڵام ئاڕاستەی كێبڕكێی هەیە، لەسەرمانە بكۆڵینەوە بكەین، بە وردی لە نزیكەوە ئاگاداربین لە ئاستەنگەكانی كەشوهەوا و قەرز ‌و لێیان بكۆڵینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشەكانی گەشەی لەم سەردەمەدا.

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووهەمی ئەمساڵ لە گلاسكۆ كۆنگرەی 26هەمینی كەشوهەوا ببەسترێت.