سەردێر

ساڵی 2050 كاتی كۆتاییهاتنی گازی كاربۆنە

كۆنگرەی ژینگە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێـت

خەڵك-

كۆنگرەی ژینگە لە ئیمارات دەستیپێكرد كە ئامادەكارییە بۆ كۆنگرەیەكی گەورەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ تاووتوێكردنی گۆڕانكاری كەشوهەوا.

جۆن كێری نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری كەشوهەوا كە بۆ بەشداری لە كۆنگرەی كەشوهەوا لە ئیماراتە دەڵێت، بەشداری سەرجەم لایەنەكان لە كۆنگرەیەكدا زۆر باشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكاری كەشوهەوا.

جۆن كێری كە وەزیری پێشتری دەرەوەی ئەمریكاشە، بۆ كەناڵی سكای نیوز دەڵێت ، بابەتێكی باشە كە 2050 دیاریكراوە وەك كاتی راگیرانی گازی كاربۆنی، بەڵام ئەمە بەس نییە بەبێ دانانی پلانێكی تایبەت بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.

جۆن كێری:

بابەتێكی باشە كە 2050 دیاریكراوە وەك كاتی راگیرانی گازی كاربۆنی

دەشڵێت پێویستە لە ئێستاوە بە خێرایی كار بكەین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، لەسەر دەوڵەتان پێویستە لەنێوان 2020 تا 2030 بجوڵێن و بڕیاربدەن.

دەشڵێت: یەكێك لەهۆكارەكانی بوونمان لە ئێرە ئەوەیە كە دەوڵەتانی وەك ئیمارات و دەوڵەتانی دیكە دەستیان كردووە بە كاری نوێ، هەمەجۆركردنی وزە، هەلێكی ئابووری و وەبەرهێنانە، دەتوانرێت چارەسەری قەیرانی كەشوهەوا بكات، تەندروستییەكی باشتر دابین دەكات بۆ هاووڵاتیانی جیهان بە گشتی.