سەردێر

لە ئەندەنوسیا 70 كەس بەلافاو مردن

هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی مەترسیداری باران دەدرێت

خەڵك-

بەڕێوەبەری ئاژانسی ئیدارەی كارەساتەكان لە ئەندەنوسیا رایگەیاند زیاد لە 70 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەس بێ سەروشوێنن بەهۆی لافاو و داڕووخانی زەوییەوە.

رادیتا دجاتی وتەبێژی ئاژانسی كارەساتەكان بۆ كەناڵی میترۆ رایگەیاند 55 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەم ژمارەیە دەگۆڕێت بەدڵنیاییەوە، تا ئێستا 42 كەسی دیكە بێ سەروشوێنن و 16 كەسی دیكەش لە ناوچەی تەیمووری رۆژهەڵات گیانیان لەدەستداوە.

خۆسیە ریاس جێگری سەرۆك وەزیرانی تەیمووری رۆژهەڵات رایگەیاند بەهۆی بارانی بە خوڕ و لافاو چەندین ماڵ ژێر ئاو كەوتوون، بەهۆیەوە دەیان كەس مردوون.

راشیگەیاند رێگاوبانەكان وێران بوون، زیانێكی زۆر بە سروشت و ژینگە گەیشتووە لە هەندێك ناوچە ماوەی 40 ساڵە رووداوی لە ئەو شێوەیە رووی نەداوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد لە دەیلی پایتەخت بارانێكی زۆر باریوە، بایەكێ بەهێز بووە، كارەبا و ئاوی خواردنەوە بڕاوە.

ئاژانسی كەشوهەوای ئەندەنوسیا دەڵێت گەردەلولێك نزیكدەبێتەوە لە گەرووی سافوو لە نێوان باشوری هەرێمی نوسا تنجارا و كەناراوەكانی باكوری تەیموری رۆژهەڵات، بۆیە هۆشداری داوە لە هاتنی شەپۆلێكی نوێی باران و با و بەرزبوونەوەی شەپۆلەكانی دەریا.