سەردێر

كەش و هەوای هاوینە ڕوو لە هەرێم دەكات

خەڵك
لە سبەی یەكشەممەوە كەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە و تا ڕۆژی 10ی نیسان پێشبینی ناكرێت شەپۆلی بارانبارین ناوچەكانمان بگرێتەوە و ڕۆژی پێنج شەممە پلەی گەرما لە شارەكان دەگاتە 30 پلە .

لە ئەنجامی زاڵبوونی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆیەك لە سبەی یەكشەممە 4ی نیسانی 2021 كەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكەش لە زۆربەی كات و ڕۆژەكان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرمی قۆناغ بە قۆناغ ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە، لە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمەش ٧ و ٨ ئەم مانگە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە كۆتای ئەم هەفتەیە بارستە هەوایەكی گەرم ڕوو لە ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات، كە پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەی ٤ رۆژ كاریگەری هەبێت لە سەرناوچەكانمان بەتایبەت لە ڕۆژی پێنجشەمەدا ٨ی٤ی٢٠٢١ كە چەقی بارستە هەوا گەرمەكە دەبێت و پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم بۆ زیاتر لە ٣٠ پلەی سلیزی بەرزدەبنەوە.

هەروەها لەناوچە نزمەكانی وەك سنوری ئیدارەی گەرمیان و كەركوك باشوری هەولێر تا زیاتر لە ٣٥ پلەی سلیزی بەرزبوونەوە لە پلەكانی گەرمی تۆمار دەكات و كەشێكی هاوینەی و گەرم ناوچەكە دەگرێتەوە .

ئاشكراشیكردووە، سەبارەت بە بارانبارین تا 10ی نیسان پێشبینی دەكرێت كەش بە شێوەیەكی سەقامگیر بمێنێتەوە شەپۆلی بارانبارین ناوچەكانمان نەگرێتەوە.

سەرچاوە :پەیجی تایبەت بە كەش و هەوای هەرێمی كوردستان

‎May be an image of ‎دەق‎‎