سەردێر

سبەی هەینی كەش و هەوا جیاوازە لە ڕۆژانی پێشوو

خەڵك
لە ئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەراست ، نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بارانبارین لەبەشێكی ناوچە شاخاوییەكان بۆ سبەینێ هەینی پێشبینی دەكرێت.

سبەینێ هەینی 2ی نیسانی 2021 لە ئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ( سپی ناوەراست ) لەسەر ناوچەكانمان ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت كەش و هەوا سەقامگیرە دەبێت.

دواتر لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنك بەتێكرا پێشبینی دەكرێت ٣ بۆ ٥ پلەی سلیزی پلەكانی گەرمی لە تەواوی ناوچەكان ڕوو لەنزمبوونەوە بكاتەوە كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمای ئەمرۆ لەسەر ناوچەكانمان نامێنێت.

بەهەمان شێوە خێرای باش هەندێك كات بە ڕێژەیەكی مامناوەند چالاك دەبێت ١٥-٢٠ كم/س بە ئاراستەی جیاجیا .

لە كاتەكانی نیوەرۆ تا شەو هەر لە ئەنجامی كاریگەری لاوازی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە پێشبینی نمە باران دەكەین تەنها لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر بەتایبەت لە ناوچە سنوریەكاندا وە بارینی بەفرێكی كەم لەكاتەكانی شەودا لەلوتكەی شاخە بەرزەكاندا.

سەرچاوە: كەش و هەوای هەرێمی كوردستان

‎May be an image of ‎‏‏‎‎map‎‎‏، ‏ئاسمان‏‏ و ‏دەق‏‎‎