سەردێر

كۆنگرەی كەشوهەوا لە ئیمارات بەڕێوەدەچێـت

خەڵك-

ئیمارات رۆژی یەك شەممەی داهاتوو میوانداری كۆنگرەی هەرێمی تایبەت بە كاری كەشوهەوا دەكات كە دەبەسترێت لە پێش لوتكەی كەشوهەوا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا لە ئەم مانگەدا وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆنگرەی نێودەوڵەتی كەشوهەوا بۆ لایەنەكانی رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانكاری كەشوهەوا.

لە كۆنگرەكەی ئیماراتدا جۆن كێری نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری كەشوهەوا، ئەلوك شارما سەرۆكی خولی 26 هەمینی كۆنگرەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەربارەی گۆڕانكاری كەشوهەوا بەشداری دەكەن لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیر و گەورە بەرپرسانی پەیوەندیدار بە كاروباری كەشوهەوا لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەبی و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكوری ئەفریقا.

ئامادەكاری دەكرێت بۆ كۆنگرەی نێودەوڵەتی لایەنەكانی رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا كە لە نێوان 1 بۆ 12 تشرینی دووهەمی 2021 وەك كۆنگرەیەكی نائاسایی دەبەسترێت لە شاری گلاسكۆ لە سكۆتلەندا.

لە كۆنگرەكەدا رێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ پەلەكردن لە هەنگاوەكانی بەدیهێنانی رێككەوتنی پاریس بۆ كەشوهەواو رێككەوتنەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان.