سەردێر

رووناكییەكان بۆ ژینگە كوژێنرانەوە

سەیرانكەران كارەساتیی ژینگەییان بەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان هێناوە

خەڵك-

روناكی كاتژمێرەكانی شارە بەنێوبانگەكانی جیهان بۆ ماوەی كاتژمێرێك لە ئێوارەی رۆژی شەممە بە بۆنەی رۆژی كاتژمێری زەوی كوژێنرانەوە، ئامانج لە ئەم هەنگاوە توندكردنەوەی ریزەكانی شەڕی گۆڕانی كەشوهەوا و پارێزگاری ژینگەیە.

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە كۆلیسیۆم و گۆڕەپانی سووری شاری مۆسكۆی پایتەختی روسیا و دەروازەی براندبۆرگ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و كۆشكی وێستمنستر لە لەندەن و بورجی ئێڤڵ روناكی كاتژمێرەكانی كوژێندرانەوە لە رۆژی كاتژمێری زەوی دا.

هاوكات لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا و كۆشكی شونبرون لە ڤیەنا بەشداری كوژانەوەی رووناكی كاتژمێرەكان بوون.

لندسای هویل سەرۆكی پەرلەمانی بریتانیا دەڵێت بابەتێكی گرنگە پەرلەمان بەشداری بكات لە كاتژمێری زەوی بۆ زیادكردنی هۆشیاری لەبارەی گۆڕانكاری كەشوهەوا.

لە كیشوەری ئەمریكا لە بۆینس ئایریس و مۆزەخانەی غەد لە ریو دی جانیرۆ و مەكسیكۆ بەشداری رێوڕەسمی كاتژمێری زەوی بوون.

ئامانج لە زیندووكردنەوەی كاتژمێری زەوی دەستپێشخەرییەكەی سندوقی جیهانی ژینگەیە بۆ جوڵان بۆ پێشگری لە گۆڕانی كەشوهەوا و رەچاوكردنی باری ژینگە.

پسپۆڕان هۆشدارییان داوە لە زیادبوونی چالاكی مرۆیی لەسەر زیادبوونی بڕینەوەی دارەكان و وێرانكردنی شوێنی ئاژەڵان و گۆڕانكاری كەشوهەوا كە كاریگەری لەسەر زیادبوونی نەخۆشییەكان دەبێت و پێویستی بەرێوشوێنی خێرا هەیە.

لای خۆیەوە ماركۆ لامبرتینی بەڕێوەبەری گشتی سندووقی جیهانی ژینگە دەڵێت: پارێزگاری لە ژینگە ئەركێكی رەوشتییە، زیان گەیاندن بە ژینگە هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراكمان دەكات.

لای خۆیەوە ئییان تان سەروو تەمەن 18 ساڵان بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس دەڵێت: كاتژمێری زەوی واتا بڕینی وزە لە روناكی كاتژمێرەكان، ئامانج لە ئەوە بیرخستنەوەی كاریگەرییە لەسەر ژینگە، ئەم رێوڕەسمە لە 2007وە دەكرێت كاریگەری گەورەی هەبووە، بەڵام ئەمە بەس نییە.

 

 

ئەمە لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستانیش بە بۆنەی رێوڕەسمەكانی نەورۆز و گەشت و سەیرانی هاووڵاتیانەوە، زیانێكی گەورە بەر ژینگەی كوردستان كەوتووە.

ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (خەڵك) رایگەیاند، سەیرانكەران كارەساتیی ژینگەییان بەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان هێناوە.

ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگەكانی رێوشوێنی پێویستیان نەگرتووەتەبەر بۆ پارێزگاری لە ژینگەی كوردستان.

زۆرینەی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان ساڵانە زبڵێكی زۆر لە شوێنی سەیرانەكانیان جێدەهێڵن، هیچ هۆشیارییەكیان لەبارەی پارێزگاری لە ژینگەوە نییە.

لە هەرێمی كوردستتن هیچ كارێك نەكراوە رێگری لە پیسبوونی ژینگەی كوردستان بكات، كارەكان لە هەندێك كاری بچووكدا چڕبووەتەوە.