سەردێر

ئەمریكا جێگرەوەی گەرووی سوێسی هەبووە

خەڵك-

ئەمریكا هەوڵى داوە بۆ دروستكردنی گەرووی جێگرەوەی گەرووی سوێس لە میسر لە ساڵی 1963 ، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ گیرخواردنی كەشتییەك لە نێو گەرووی سوێس بۆ ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە كە زیانی ملیار دۆلاری لە بازرگانی جیهانی داوە.

بەپێی سەرچاوەكان ئەمریكا پلانی داناوە لە رێگای 520 بۆمبی ناوەكییەوە كارئاسانی بكات بۆ دروستكردنی گەروویەكی نوێ بە تێپەڕینی بە ئیسرائیل بۆ دەریای مردوو.

ئەم هەنگاوەش بۆ گەیاندنی دەریای نێوەڕاست بووە بە كەنداوی عەقەبە لەوێشەوە بۆ دەریای سوور و زەریای هیندی.

لەبارەی ئەم پرۆژەیەوە لەباری سیاسییەوە لێكۆڵینەوە كراوە لەلایەن پەیمانگەی لورانس لیفرموری نیشتمانییەوە دەركەوتووە كە وڵاتانی عەرەبی نزیكی ئیسرائیل بە ئەم پرۆژەیە رازی نابن دژی وەستاونەوە.

بەپێی بزنیس ئینسایدەر ئەم پرۆژەیە گرنگییەكی ستراتیژی گەورەی بووە، وەك جێگرەوەی گەرووی سوێس ئاسانكاری بۆ بووژاندنەوەی ئابووری تایبەت بۆ ناوچەكانی دەوروپشتی.