خەڵك-
وەزیری ژینگەی توركیا موراد قوروم ئاشكرایكرد دەوڵەت رازی بووە لەسەر پلانی پەرەپێدانی پرۆژەی گەورەی گەرووی ئیستەنبوڵ كە بە كەناڵی ئیستەنبوڵ ناسراوە.
پرۆژەی كەناڵی ئیستەنبوڵ پرۆژەیەكی گەورەی حكومەتی توركیایە بۆ بەستنەوەی دەریای رەش بە دەریای مەڕمەڕەوە، ئەمەش دووهەم گەرووە لە دوای گەرووی بۆسفۆڕ.
تێچووی ئەم پرۆژەیە بریتییە لە 75 ملیار لیرە واتە 9.2 ملیار دۆلار.
ئەم پرۆژەیە دوای ساڵێك دێت لە یەكەم كەمكردنەوە بۆ دووبارە بنیاتنانی دوو پردی مێژوویی لە گەورەترین شار كە بڕیاری لێدراوە لەگەڵ هەڵكەندنی گەرووی ئیستەنبوڵ بە درێژیی 45 كیلۆمیتر بە پشتیوانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا.
وەزیری ژینگەی توركیا رایگەیاند رەزامەندیان نیشان داوە لەسەر پلانی پەرەدان بە پرۆژەی كەناڵی ئیستەنبوڵ و خستویانەتەڕوو بۆ گفتوگۆ و راوێژ.
بە ئەم پرۆژەیە هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆڕ كەمدەبێتەوە كە قەرەباڵغرین رێڕەوی دەریاییە لە جیهاندا، رێگریش دەكات لە روودانی رووداوی هاوشێوەی گیرخواردنی كەشتییەك لە گەرووی سوێس لە میسر.
ئەم پرۆژەیە بووەتە جێگەی رەخنەی هەندێك كەس و لایەن، دەڵێن زیانێكی گەورە بە ژینگە دەگەیەنێت لەگەڵ سەرچاوە ئاوییەكانی شاری ئیستەنبوڵ كە دانیشتووانەكەی 15 ملیۆن كەسە.
ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە حزبی ئۆپۆزسیۆن جەهەپە لەبەهێزترین رەخنەگرەكانی ئەم پرۆژەیە.