سەردێر

هەرێمی كوردستان”ئەمشەو ساردترین شەو بەڕێ دەكات”

خەڵك
لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەری بارستەهەوایەكی ساردەوە،كە بووەتە هۆی دابارینی بەفر لە ناوچەكانی توركیا و چیاكانی هەرێم ، ئەمشەو پلەكانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دادەبەزن بە كە بە درێژای مانگی سێ و بەهاری ئەمساڵ بەو شێوەیە نابێت .

كەش و ھەوای ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی زیادبوونی كاریگەری بارستەهەوایەكی ساردەوە كە بووەتە هۆی دابارینی بەفر لەناوچەكانی توركیا پێشبینی دەكرێ ئەمشەو لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی داببەزن و لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر سفر یاخود بۆ نزیك سفر دابەزێ.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كاریگەری ئەم بارستەهەوایە بۆ سبەی لاوازدەبێ و پاشان له ڕۆژی دووشەمەوە له ئەنجامی كشانەوەی بارستەهەوای سارد و نزیك بوونەوەی بارستەهەوای گەرم پلەكانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكەن.

‎May be an image of ‎‏‏‎‎map‎‎‏، ‏ئاسمان‏‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏‎Mardin Şırnak Mosul 3° Deir ez-Zor Zor 5° Sulaymaniyah Al-Qa'im 6° Tikrit Hit Kermanshah -3° ArRutbah Ar Rutbah Baghdad RAO Najaf 10° Arar 6° Amarah 13°‎‏'‏‎‎



هەلبژاردە

گرنگترینەکان