سەردێر

پێشبینی دەكرێت سبەینێ‌ كەشوهەوا پەڵەهەور و ساماڵ بێت

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت سبەینێ‌ ئاسمانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم پەڵەهەور و ساماڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت سبەینێ‌ ئاسمانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم پەڵەهەور و ساماڵ بێت وە ئاسمانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دوای نیوەڕۆوە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری كەمێك باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە،؟ پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆدا.