سەردێر

سبەینێ قۆناغێكی لاوازی بارانبارین بەشێكی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەئەنجامی یەكگرتنی كاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆی هەردوو دەریای ناوەراست و سوور لەكاتەكانی ئێوارەی سبەی شەو قۆناغێكی لاوازی بارانبارین بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، پێشبنی دەكرێت لەئەنجامی یەكگرتنی كاریگەری هەر دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور قۆناغێكی لاوازی بارانبارین بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كاریگەرییەكانی زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر دهۆك كاریگەری دەبێت بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر و كەم لەهەندێك كاتدا و تاكاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەمە ٢٣-٢ بەردەوامی دەبێت .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە نیوەرۆ و ئێوارەی رۆژی سێشەمە ٢٣-٣ دەستپێدەكات كە خۆی لە بارانبارینی بەخور و هەورە تریشقەدا ئەبینێتەوە لە سەرجەم ناوچەكانی ھەرێم كاریگەری ئەبێت بەرێژەی جیاواز و بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و ھەولێر و راپەرین.

ئاشكراشیكردووە، كە كاریگەری شەپۆلەكە تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٢٥-٣-٢٠٢١لە سەر ناوچەكانمان ئەمێنێتەوە، پلەكانی گەرما لەڕۆژانی ٢٥ بۆ ٢٨ی مانگ بەتێكرای ٤ بۆ ٨ پلەی سلیزی نزمدەبنەوە.