سەردێر

كەشوهەوای شارەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران، هەندێك كات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك ناوچە.