سەردێر

بەڤیدیۆ: تەوژمی خۆڵبارینەكە گەیشت

خەڵك-
ئەو تەوژمە خۆڵبارینەی لە سعودیەوە هەڵیكرد، گەیشتە عیراق و تا ئەندازەیەكی زۆر مەودای بینی لە هەندێك ناوچەدا كەمكردەوە.

بەپێی میدیاكانی عیراق، تەوژمی خۆڵبارینەكە لە عەرعەرەوە هاتۆتە نێو عیراق، هەندێك لە میدیاكانیش باس لەوە دەكەن كە خەریكە لە بەغدای پایتەخت نزیك ببێتەوە.

بەپێی دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، خۆڵبارینەكە ڕەنگی هەوای سورباوكردووە و مەودای بینینی تا ئەندازەیەكی زۆر كەمكردۆتەوە، بەجۆرێك كە لە هەندێك ناوچەدا مەودای بینین گەیشتۆتە ئاستی سفر.

ئەمڕۆ هەینی تەوژمێكی خۆڵبارین كە زۆربەی وڵاتانی كەنداوی گرتەوە، لە باكووری شانشینی سعودیەوە هاتە نێو عیراق و خێرایی باش وایكرد بەشێوەیەكی خیراتر زۆرێك لە ناوچەكانی وڵات بگرێتەوە.