سەردێر

جەنگ ژینگەی پیسكردووە

خەڵك-

بەردەوامی جەنگ لە سوریا كاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە دروستكردووە و لە ئایندەدا مەترسی گەورە دروست دەكات.

بەپێی راپۆرتێك خاك و ئاوی سوریا پیس بوون، بووەتەهۆی كێشە بۆ سڤیلەكان و هەڕەشە بۆ ژیانیان لە داهاتووی دوای جەنگ و دابینكردنی پێویستییەكانی ژیانیان.

پسپۆڕانی سوریایی و نێودەوڵەتی هۆشداری دەدەن لە چارەسەرنەكردنی شوێنەوارەكانی جەنگ لە سەر ژینگەی سوریا بە خێرایی، لە حاڵی پێچەوانەدا زیانی گەورە و كارەساتی مرۆیی بە دوادادێت.

مەروە داودی مامۆستا لە زانكۆی جۆرج تاون لە راپۆرتێكدا دەڵێت هێزەكانی رژێم و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن و هێزە كوردییەكان و گرووپە تیرۆرستییەكانی وەك سەرجەمیان زیانیان لە ژینگە داوە.

داودی دەڵێت هێرشەكان بۆ سەر بیری نەوت و پاڵاوتگە و دامەزراوە پیشەسازییەكان بووە بەهۆی پیسبوونی خاك و ئاو و هەوا، هاوكات بەهۆی نەبوونی ئیدارەیەكی كارای ژینگەوە، مادەی كیمیایی و غازی ژەهراوی لە دەریاچە و رووبارەكاندا بڵاوبووەتەوە.

راشیگەیاند بواری چاندن پشتی پێ بەستراوە لە ئابووری سوریا لە پێش جەنگ، ئێستا 40%ی بەهای خۆی لەدەستداوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە بە پشت بەستن بە زانیارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، نزیكەی 15.5 ملیۆن سوریایی كە زیاد لە 90%ی دانیشتووان دەكات، بێبەشبوون لە سەرچاوەی پاكی ئاوی خواردنەوە، مەترسی نەخۆشییە گوازراوەكانیان لەسەرە بەهۆی ئاوەوە.