سەردێر

لەهەڵمەتێکدا، 4500 نەمام چێنرا

خەڵك – یەحیا حبیب
ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەڵمەتێكدا لە بازگەی دەرەشیش بۆ دووڕێیانی هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە 4,500 نەمام كە لە لایەن پێشمەرگەیەكی دێرینی ناوچەی شارەزوور و هەورامان ئامادەكرابوو چێنران.

نەمامەكان لە لایەن جەمیل هەورامی پێشمەرگەی دێرین و لێپرسراوی كۆمەڵەی باڵای پێشمەرگە دێرینەكان ئامادە كرابوون و لە هەڵمەتەكەدا پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكە و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی شارەكە بەشداربوون لە چاندنی نەمامەكان.

جەمیل هەورامی بەهۆی ئەو خولیایەی هەیەتی بۆ ژینگە و سەوزایی لە ماوەی ڕابردوودا نزیكەی 30هەزار نەمامی تری لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و لە ئاستی هەرێمی كوردستانیش 150 هەزار نەمامی چاندووە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.