سەردێر

كەسێك بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیر كرا

خەڵك – یەحیا حبیب

بنكەی پۆلیسی دارستانی وارماوا هاوڵاتییەكی دەستگیركرد كە بە نایاسایی سەرقاڵی بیر هەڵكەندن بووە.

لە ڕاگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند “دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی دارستانی وارماوا هەواڵیان پێگەیشت لە گەڕەكی هەواری شار لە قەزای شارەزوور لە ماڵێكدا هاووڵاتیەك بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی بیرهەڵكەندنە مەفرەزەیەكی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنەكەو هاوڵاتییەكە دەستگیر دەكەن”.

وتیشی ” دەستیشگیرا بەسەر ئامێری بیرلێدانەكەدا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی” .

No description available.

No description available.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان