سەردێر

لە سنوری ماوەت ٢ ڕاوچی دەستگیر كرا

خەڵك-
لە سنوری گوندی (قامیش) ی سەر بە قەزای ماوەت 2 ڕاوچی دەستگیر كران و دەستیش بەسەر چەند 3 كەوی زیندوو و چەند كەلوپەلێكی ڕاوكردندا گیرا.

پۆلیسی دارستانی ماوەت لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەستیانكرد بە كێوماڵكردن و گەڕان و پشكنینی سروشت و ژینگەی سنورەكەیان ، لە ئەنجامدا لە سنوری گوندی ( قامیش )ی سەر بە قەزای ماوەت ٢ ڕاوچی دەستگیر كران .

وتیشی، دەستیشگیرا بەسەر ٣ كەوی زیندوو ، ٣ قەفەز ، ١٠ دەسكەداو ، ٢ چەقۆ ، ١ تەوراس ، ١لایت ،١ جانتای كۆڵە پشت .

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان