سەردێر

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
دوای كۆتایی هاتنی ئەو بارستە هەوا سارددەی ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە، لەگەڵ یەكەم ڕۆژی مانگی ئازار و نزیكبووونەوە لە بەهار شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ دوو شەممە ١-٣-٢٠٢١ ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری سەرەتایی نزمە پاڵەپەستۆیەک لەدەریای سپی (ناوەراست) و ئاسمانی ناوچەکە لە ساماڵەوە ئەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور.

ڕاشیگەیاند، لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک ئاسمان بۆ نیمچە ھەور ئەگۆرێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەری بارانبارینی پچر پچر ئەبێت لەسنوری پارێزگاکەدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوری پارێزگا لەگەڵ بارینی بەفر لە بەرزی زیاتر لە ١٨٠٠مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا.

ڕوونیشی كردەوە، لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێم کەش بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرمی بە بەرزی ئەمێنێتەوە و خێرایی با مامناوەندی ٥-١٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ئەبێت بە ئاڕاستەی جیاجیا .

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی سێ شەمە ٢-٣ کاریگەری ئەم شەپۆلە ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێریش دەگرێتەوە دواتریش دەگات بە ناوچەکانی دیکە.

May be an image of map, sky and text