سەردێر

تێكساس كارەساتبارە

خەڵك-

سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن كارەساتباری ویلایەتی تێكساسی راگەیاند بەهۆی شەپۆلی زستانەی بەفر و سەرماوە كە بەهۆیەوە 24 كەس مردون.

ملیۆنان كەس لە تێكساسی دەوڵەمەند بە نەوت و غاز یان نزیكەی نیوەی دانیشتووانەكەی بێ ئاو و كارەبان.

لینا هیدالجو بەرپرسی هەرێمی هاریس لە هیوستن رایگەیاند دەیان كەس مردون بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە.

سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریداوە بە پشتیوانی دارایی ئەو كەسانەی پێویستیان بە هاوكاری هەیە لە نیشتەجێكردنی كاتی، چاككردنەوەی ماڵەكانیان، پێدانی قەرز بە سودی كەم لە سەرانسەری تێكساس.

ئەمە یەكەم قەیرانە رووبەڕووی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی بایدن دەبێتەوە، بۆیە كۆشكی سپی لە نزیكەوە لەگەڵ حاكمی تێكساس جریج ئەبوت كار دەكات كە دانی نەنا بە بردنەوەی بایدن لە هەڵبژاردنەكانی كۆتایی ساڵی رابردوودا.

لای خۆیەوە ئەبوت سوپاسی سەرۆكی كرد بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی، رایگەیاند، ئەوە هەنگاوێكی گرنگە، بەڵام رازیبوون بە هاوكاری بۆ 77 هەرێمە، نەك 254 هەرێم كە داواكراوە هاوكاری بكرێن.