سەردێر

لە سلێمانی بەفر باری

وێنەی ئەرشیف، بەفر بارین لە سلێمانی

خەڵك-
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵە و بەفر و بارانەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەفر لە چیاكانی دەورووبەری شاری سلێمانی و ناوچەكانی شارباژێڕ باری.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەفر لە چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ و قەیوان و پیرەمەگروون باری و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما لە ناو سلێمانی بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە.

پەیامنێری (خەڵك) لە شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلی بەفر بارین ناوچەكانی شارباژێڕی لەسنووری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە ڕێگای هاتووچۆی چەندین گوند ئاستەنگی بۆ دروست بووە.

وتیشی، “تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانیش بەردەوام سەرقاڵی ماڵینی ڕێگا سەرەكییەكانن”.

May be an image of tree, road and snow

May be an image of snow

May be an image of tree and outdoors

May be an image of nature, snow, tree and sky

May be an image of mountain, snow, sky, nature, ski slope and tree

May be an image of nature and snow