خەڵك-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە گۆڤاری زە لانسیتی پزیشكی بڵاویكردەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەناڵێنێت بە دەست مردنێكی زۆری پێشوەختەوە بەهۆی پیسبوونی هەوا لە ئەنجامی دووهەم ئۆكسیدی نایترۆجین لە ئەوروپا و شاری بریشیای ئیتالیاش خراپترین پلە لە مردن هەیە.
84%ی دانیشتووانی ئەوروپا روبەڕووی پیسی هەوا بوونەوە لەسەروی بنەماكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە، كە كارئاسانی دەكات بۆ رێگرتن لە مردنی 52 هەزار كەس ساڵانە.
توێژینەوەكە ئاماژەی بە مردنی پێشوەخت كردووە بەهۆی پیسی هەوا لەسەر ئاستی شارەكانی ئەوروپا و خەمڵاندنی بۆ كردووە.
توێژەران لە پەیمانگەی بەرشەلۆنە بۆ تەندروستی جیهانی دەڵێن، مردنی پێشوەخت بەهۆی پیسی هەوا كە لە دووهەم ئۆكسیدی نایترۆجین دەردەچێت لە شارە قەرەباڵغەكانی باشور و خۆرئاوای ئەوروپا توندترە.
دووهەم ئۆكسیدی نایترۆجین كە بەشێوەیەكی سەرەكی هەوا پیس دەكات لە ئەنجامی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەوە دەردەچێت بەتایبەت ئۆتۆمبێلە كۆنەكان كە بە گازوایل كار دەكەن بەراورد بە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین كار دەكەن.