خەڵك-
بەڕێوەبەراتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزە شاری خانەقینی هەژاندووە.
بەڕێوەبەراتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر 3:41 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 14-2-2021 بومەلەرزەیەكی بە دووری 40 كیلۆمەتر شاری خانەقینی هەژاندووە.
ئاشكراشیكرد، گوڕی بومەلەرزەكە 3.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 14 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی، بومەلەرزەكە هیچ زیانێكی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.