لە شارباژێڕ و بەرزنجە ٥ كەس دەستگیر دەكرێن

سەردێر

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە سنووری ناوچەكانی شارباژێڕ و بەرزنجە 5 كەس بەهۆی ڕاوكردنەوە دەستگیر كراون.

عەمید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ئاگادارکرانەوە، کە ( ٢ ) هاووڵاتی سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوین لە سنوری قەزای شارباژێ، .بۆیە دەستبەجێ مەفرەزەیەك ئامادەکرا بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لەگەڵ گەیشتنی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ تۆمەتباران دەستگیرکران ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ٢) باڵندەی کێوی ڕاوکراو ، ( ١ ) چەکی جۆری بادی .

ئاماژەی بەوەشكرد، بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەرچوون بۆ سنوری (دەشتی زەڵێ) لە ناحیەی بەرزنجە، لە ئەنجامدا توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون.

ڕاشیگەیاندووە، دەستگیراوە بەسەر ( ٢ ) تاپڕ ، ( ٣ ) فیشەکی تاپڕ ، ( ٥ ) کۆتری ڕاوکراو.

ڕوونیشی كردەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن دەرچوون بۆ گوندی (مالومە) لە سنوری ناحیەی گاپێڵۆن ، لە ئەنجامدا توانیان دەست بگرن بەسەر ( ٢٥ ) فەردە خەڵوز .

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی جەختیشی كردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و تۆمەتبارانی ئەو ڕووداوانە ڕەوانەی بەردەم دادوەر كراون و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری دروستكردنی ئەو خەڵوزە بەردەوامە.

عەمید هێمن داوای لە هاووڵاتیان دەكات، “لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان پێویستە هەمووان پابەندبین بەڕێنمایەکانی پۆلیسی دارستان”.