سەردێر

هاتووچۆ هۆشداری بە شۆفێران دەدات

خەڵك-

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری بە شۆفێران دەدات لە دروست بوونی تەم و كەمبوونەوەی ئاستی بینین و داوا دەكات خێرایی كەم بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، لە بەشێكی شاری هەڵەبجە و دەورووبەری تەم دروستبووە و داوایان لێدەكات پابەندی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەهۆی دروست بوونی تەمەوە ئاستی بینین كەم بۆتەوە، بۆیە “داوا لە شۆفێران دەكەین خێراییەكانیان كەم بكەنەوە و لایتی تەم داگیرسێنن”.

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان تاوەكو بەرەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە دەخایەنێت.