سەردێر

بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوی و سنورییەكانی هەرێم بەفر دەبارێت و هەندێك كاتیش ڕەشەبا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، خێرایی با مامناوەند دەبێت بە نزیكەی 10 بۆ 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین نزیكەی 8 كیلۆمەتر دەوبێت، بەڵام لەكاتی بارات و بەفر ئەو مەودایە كەمدەبێتەوە بۆ نزیكەی 4 تا 6 كیلۆمەتر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ‌ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كات نمە باران دەبارێت و خێرایی با ئاسایی دەبێت و پلەی گەرماش بەڕێژەی یەك پلە بەرزدەبێتەوە.

May be an image of mountain and text

May be an image of monument and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of text