خەڵك-
پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی باخچەكانی سلێمانی دەست دەداتە چیمەن بڕین و دەڵێت: “سوپاسیان دەكەین لەپای دڵسۆزی و كارە شایستە و جوانەكانیاندا”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ، لە خزمەتی باخكارە جوامێر و بەهرەمەندەكانی باخچەكانی سلێمانی بووین، لەكاتی بڕین و بژاركردن و چاككردنی سەوزایی نێوان شەقامی مەلیك مەحمود.
دەشڵێت: “پشتیوانی و سوپاسیان دەكەین لە پای دڵسۆزی و كارە شایستە و جوانەكانیاندا”.