سەردێر

شاری سەوز لەسەنگافوورە

خەڵك-

سەنگافوورە بە نیازە لە ئایندەدا شار بنیات بنێت كە پشت بە سەوزی دەبەستێت، شارێك ئامێری وشككەرەوەی بە وزەی خۆری دەبێت، لەگەڵ رێگای ژێرزەوینی بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی و باخچەی سەوزایی و باڵەخانەی دۆستی ژینگەی دەبن.

سەنگافوورە لە باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا ئامانجیەتی سنوورێك بۆ پیسبوونی هەوا دابنێت تا 2030 و نزمی بكاتەوە تا 2050.

سەنگافوورە ئامانجی چارەسەركردنی گەرمیی و شێیە لەگەڵ وشككەرەوە لە رێگای وزەی خۆر لە رێگای ئامێرێكەوە كە سەرۆك وەزیران لی كوان یو بە گەورەترین داهێنانی سەدەی 20 ناوی بردووە كە بڵاودەبێتەوە لە وڵاتدا لە ماڵ و نوسینگەكان.

پلەی گەرمی تێكڕای ساڵ 27 پلەی سەدییە، ئەمە رەنگە بەرزتربێتەوە، پێشبینیدەكرێت رێژەی وزەی پێویست بۆ فێنككەرەوە بە رێژەی 73% زیاد بكات لە نێوان 2010 تا 2030.

بۆ كەمكردنەوەی ئەم زیادبوونە سیستمێك بەكاردەهێنرێت كە پشت بە سیستمی بازرگانی دەبەستێت لەگەڵ ژێرخان و وێستگەكان و بۆری ساردكەرەوەی ژێر زەوی پێش بنیاتنانی نوسینگە و ئۆفیسەكان.

یەكەكانی فێنككەرەوە بە وزەی خۆر لە سەر ڕووی باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون دادەنرێن لەگەڵ تێكردنی ئاوی سارد لە بۆرییەكان لە نێو باڵەخانەكاندا.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان