خەڵك-
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای ڕۆژانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەهۆیەوە سەرما نامێنێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكان لە سبەینێ دوو شەممەوە ڕەوشی كەشوھەوای ھەرێم سەقامگیر ئەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و ھەندێك كات پەڵە ھەوری كەمی ئەبێت.
ڕاشیگەیاند، پلەكانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكەن بەتایبەت لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بە شێوەیەكی بەرچاو لە سەروو ئاستی ئاسایی بەتێكڕای ٥-١٠ پلەی سیلیزی و بەمەش لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێمدا بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی ئەكەین بۆ نزیك ٢٥ پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی با لەو مەودایەدا ئاسایی ئەبێت لەكاتی ڕۆژدا بەئاڕاستەی جیاجیا ٥-١٢ كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا لەكاتەكانی شەودا بەخێرایی مامناوەند و بە ئاڕاستەی باكوری ڕۆژھەڵات چالاك ئەبێت بە خێرایی ١٠-١٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لەناوچە شاخاوییەكاندا ئەم سەقامگیرییە تا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٤-٢-٢٠٢١ دەخایەنێت .