سەردێر

كەشناسی هەرێم هۆشداری لێزمە باران و بروسكە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بوونی بەرەییەكی سارد Cold front لە سەر ئاسمانی هەولێر بارانی بە لێزمە پێشبینی دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی بوونی بەرەییەكی سارد Cold front وە هەوری جۆری CB لە سەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری ، ئەگەری لێزمە باران و بروسكە هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێشبینی دەكرێت كاریگەرییەكەی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەردەوامی هەبێت.