سەردێر

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

خەڵك-
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ماوەی دوو ڕۆژە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، كەشناسی هۆشداری دەداتە شۆفێران لە دروست بوونی تەم و كەمبوونەوەی ئاستی بینین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هۆی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد و زیادبوونی ڕادەی شێ، بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەتایبەتی شاخاوییەكان تەم دروست بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران (-3) لە هەولێر و كانی ماسی (-1) لە دهۆك تۆماركراوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە خانەقین تۆماركراوە، كە (8) پلەی سەدی بووە.