سەردێر

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەموو ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت وە لە هەندێ ناوچە وەكو چەمچەماڵ و خورماتووهەورە تریشقەشی لە گەڵدایە وە لە هەندێ ناوچەی دیكە وەكو هەولێر و پیرمام و شەمامك بارانی بە لێزمەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیەوە هەموو ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت وە لە هەندێك ناوچە وەك چەمچەماڵ و خورماتوو هەورە تریشقەشی لە گەڵدایە.

ڕاشیگەیاندووە، كەش وهەوای هەندێ ناوچەكانی دیكە وەك هەولێر و پیرمام و شەمامك بارانی بە لێزمەیە وە لە هەندێ ناوچەی دیكەش نمە بارانە وە پێشبینیش دەكرێ باران بارین تا چەند كاتژمێرێكی دیكەش بەردەوام بێت بە شێوەی بچڕ بچڕ.