خەڵك-
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، تەوژێكی بەفر و باران ڕوو لە وڵات بكات و زۆبەری ناوچەكان بگرێتەوە.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوكراوەتەوە”كەشوهەوای جیهانی ئاماژە بە هاتنەبەری تەوژمێكی بەرفر و باران دەكات كە ئەمڕۆ هەینی زۆربەی ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە”.
بە وتەی ئەو كەشناسە عیراقییە”بارانبارینەكە دهۆك و سلێمانی و هەولێر و كەركوك و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق دەگرێتەوە، بارانی بەلێزمەش لە سلێمانی و دیالە و نەینەوا دەبارێت”.
سادق عەتیە دەڵێت”پێشبینی دەكرێت بەرفر لە ناوچەیەكی فراوانی شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەولێر ببارێت”.
عەتیە پێشبینی دەكات، لە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە تەوژمەكە لە زۆربەی شارەكاندا ڕابوەستێت، بەڵام لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەردەوام بێت و بەفریش لە بەرزاییەكانی ئەو سێ پارێزگەیەدا ببارێت.