سەردێر

خاوێنكردنەوەی دەوروبەری هەولێر دەستیپێكرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی خاوێنكردنەوەی دەوروبەری هەولێر دەستیپێكرد.


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانوونی دووەمی 2021 لە ڕێی چەندین تیمەوە بە بەكارهێنانی زۆرترین ئامێر و كرێكار، پڕۆسە گەورەكەی خاوێنكردنەوەی دەرەوەی شاری هەولێر لەسەر ڕێگەی شارۆچكەی كەسنەزان تا بناری سەفین و شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەكە دەستیپێكرد و بەردەوامیشی دەبێت”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، داواش لە هاووڵاتییان و گەشتیاران و تەنانەت سەرنشینانی ئۆتۆمبێلیش دەكات، پیسی و كەلوپەل فڕێ نەدەن و ڕەچاوی پاكوخاوێنی بكەن.

خەڵك – بەشی هەواڵ