سەردێر

كەشناسی هەرێم؛ ڕەوشی كەش و هەوای بڵاوكردەوە

بەشی – هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕەوشی كەش و هەوای ئەمشەوی بڵاكردەوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پێشبینی دەكرێ لە دوای نیوە شەو ئاسمان لە باكور و ناوەڕاستی هەرێم بگۆڕێ بۆ نیمچە هەور، بەڵام لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران بارینی بەفر بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

ئەوەش خراوەتە روو، نزمترین پلەكانی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزی لە سنتەری شاری سلێمانی و دهۆك، لە ناوچە شاخاوییەكانیش دادەبەزێت بۆ چەندین پلەی ژێ سفری سیلیزی.

كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداریشی داوە، كە شەختە دروست دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، لەگەڵ بوونی تەمومژیش لە هەندێ ناوچە.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیەوێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏نوسینەکە ئەلێ '‏‎Duhok Hasakah Forecast for this Naqadeh Akre Sinjar Mosul Qaladiza Abu Jarad Sharqat Kirkuk Sul3aniyah 3a laniyah Al-Qa'im Tuz Khormato Haditha Samarra Hit Sumar‎‏'‏