سەردێر

ملیۆنێك بەڕوو دەچێنرێـت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دڵبەند رەواندزی كچە كوردێكی باشوری كوردستانە بەرنامەی هەیە ملیۆنێك داری بەڕوو بچێنێت.

دڵبەند تەمەنی 26 ساڵانە ئامانجی لە چاندنی ئەو داربەڕووانە زیندووكردنەوەی دارستانەكانی كوردستانە لە ماوەی 5 ساڵی ئایندەدا لە رێی چاندنی ملیۆنێك داربەڕوو.

داربەڕوو داری سەرەكی دارستانەكانی باشوری كوردستانە، بەرگەی نزمی پلەكانی گەرما دەكرێت و رەگەكانی دەچنە قوڵایی زەوی و بەرگەی وشكی دەگرێت و تەمەنی درێژە بۆ سەدان ساڵ.

دڵبەند بۆ فرانس پرێس دەڵێت: یەكەم ئەزموونی كاركردنم لە پایزی 2020 بوو، بە چاندنی 2 هەزار داربەڕوو.

ئامانجێكی دیكەی دڵبەند لە چاندنی داربەڕووەكان دروستكردنی كەشوهەوایەكی باشترە كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە هەڕەشەی گەورە دروستبووە، دەڵێت: پێویستە كارەكانمان كورت بكەینەوە لەچاندنی دار.

زیانێكی زۆر بە دارستەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووە بەتایبەت لە رێگای بڕینەوەی دارەكان و زیادبوونی هەڕەمەكی شوێنەكانی نیشتەجێبوون.