خەڵك-بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە سبەینێوە ئەو ڕەشەبایەی ماوەی دوو ڕۆژە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و كەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و لە كۆتایی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ چوار شەممە ٦ی١ی٢٠٢١ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری بەرز بوونی ئەبێت لەکاتی جیاجیا و پلەكانی گەرما دێگیر دەبن.
ڕاشیگەیاند، خێرایی بای باکوری ڕۆژھەڵات لەسەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە بۆ ٥ تا ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و کۆتایی بەو با بەهێزە دێت، کە ماوەی ٧٢ کاتژمێرە لەسەر ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری ھەرێم چالاکبووە بەخێرای ٣٠ تا ٤٥ کیلۆمەتر لە كاتژمیرێكدا.
لای خۆشیەوە، محەمەد كەماڵ، شارەزای كەشناسی دەبارەی نەخشە كەشناسییەكان بۆ (خەڵك) وتی، “پێشبینی دەكەین لەنێوان 14ـی1 بۆ 16ـی1 شەپۆلێكی بەفر و بارانی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و پلەكانی گەرما دووبارە ڕوو لە دابەزین دەكەنەوە”.