سەردێر

نهێنی باڵادەستی ڕووسیا، لەجەنگی ئۆکراین ئاشکرا بوو

خەڵک

بەهێز، سیخوڕ، بەتوانا لە جەنگی ئەلیکترۆنی، خاوەنی ئاگادارکەرەوەی پێشوەخت، لە تایبەتمەندییەکانی فڕۆکە تایبەت و بەهێزەکانی سووپاکەی مۆسکۆن لە جەنگی سەر ئۆکرایندا و بە هۆکاری باڵادەستی ئەو وڵاتە لە جەنگدا ناودێر دەکرێن و یەکێک لە نهێنییەکانی سەرکەوتنەکانی سوپان.

 

بەپێی راپۆرتە ڕووسیایی و رۆژئاواییەکان، فڕۆکەی سیخوڕی “ئیل-20″، و فڕۆکەی ئاگادارکەرەوەی پێشوەختە “A50″، کە بە “بێریڤ A-50″ش ناودەبرێن، لەگەڵ فڕۆکەی “ئیلیوشین 22” کە تایبەتمەندە بە دروستکردنی تەشویش و لەکارخستن و باڵادەستی جەنگی ئەلیکترۆنی، لە میانی جەنگی سەر ئۆکرایندا دەرکەوتوون.

 

 

 تواناکانی “ئیل-20”

فڕۆکەی “ئیل-20” کە ناتۆ بە “Eurasian grouse” ناوی دەبات، فڕۆکەیەکی تایبەتمەندە بەسیخوڕی و جەنگی ئەلیکترۆنی، کە بە تیشکی ژێر وەنەوشەیی و هەستەوەری بینایی و ڕادار تەیار کراوە.

 

ئەم فڕۆکەیە لە ساڵی 1968 بۆ سیخوڕی گشتگیر دروستکراوە، کە بۆ یەکەمجار لە هەمان ساڵدا خراوەتە ئەرک و یەکەم فڕۆکەی سیخوڕییە لە سەروەختی یەکێتی سۆڤیەت دا.

 

ئەم فڕۆکە ڕووسیە بەشدارەی جەنگی سەر ئۆکراین، خاوەنی سیستمی سیخوڕی زیرەک و سیگناڵی SRS4، سیستمی گوێگرتن لە پەیوەندییەکانی “ڤیشنیا”، ڕاداری “Isla2″، جگە لە دوو کامێرای A87 بۆ سیخوڕی بینراوی دوور مەودا، لە بەشی پێشەوەیدا.

 

پانایی باڵەکانی 37.42 مەتر و درێژییەکەی نزیکەی 35.9 مەتر و بەرزییەکەی 10.17 مەترە و کێشی 33.77 تۆنە.

 

بەربەستی خێرایی 675 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و توانای هەڵگرتنی تیمێکی ١٢ کەسی هەیە.

 

فڕۆكه‌ی A-50 فڕۆکەی ئاگادارکەرەوەی پێشوەخت

فڕۆكه‌ی A-50 وەک ئاگاداركەره‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ و به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ، كه‌ به‌ پایەیە‌كی سه‌ره‌كی بۆ سوپای ڕووسیا داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی له‌ ساڵی 1984 خراوەتە ئەرکەوە و  16 مۆدێلی له‌ خزمه‌تی سووپادا بوونی هەبووە.

لە ساڵی 1995 دوایین پەرەسەندنی فڕۆکەکە لە ژێر ناوی “A-50 U” ڕاگەیەنرا و بۆ دۆزینەوە و جیاکردنەوەی تەنە فڕیوەکان و دیاریکردنی شوێن و ڕێڕەو و گواستنەوەی ئەو زانیاریانەی لەم بارەیەوە هەن بۆ ناوەندەکانی فەرماندەیی دروستکراوە.

خاوەنی  سیستمێکە وەک ناوەندێکی ڕێنمایی بۆ شەڕڤانان و هێزە ئاسمانییە تاکتیکییەکان لەناوچەکانی جەنگدا، بۆ ئاگادار کردنەوە لە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی  و کارکردنی لە بەرزی و نزمی ئاسماندا هاوتای یەکە.

 

بەرزی فڕینی فڕۆکەی ” A-50″ لە 5 بۆ 10 هەزار مەترە، هەروەها زۆرترین مەودای فڕینی 5 هەزار مەتر دەبێت و دەتوانێت بۆ ماوەی 7 کاتژمێر و 40 خولەک لە بەرگە هەوادا بمێنێتەوە، هەروەها توانای جێبوونەوەی تیمێکی 5 کەسی لە کابینەکەیدا هەیە.

 

فڕۆکەکە سیستمی ڕاداری Schnel-M بەکاردەهێنێت کە دەتوانێت شوێنپێی زیاتر لە 50 ئامانج بکەوێت و لە یەک کاتدا 12 فڕۆکەی جەنگی ئاراستە بکات، هەروەها دەتوانێت زانیاری بگوازێتەوە بۆ فڕۆکە دۆستانەکان یان خاڵەکانی فەرماندەیی لە مەودای 400 کم، سیستمێکی ئەلیکترۆنی بۆ خۆ پاراستن لە چەکی ڕێنمایی کراو هەیە و ئامێری پەیوەندیکردن بەکاردەهێنێت کە بەرگریان لە بەربەست و دەستێوەردانی ئەلیکترۆنی هەیە.

 

درێژیی ئەم فڕۆکەیە نزیکەی 45 مەترە، کێشی فڕینی نزیکەی 170 هەزار کیلۆگرامە، خێراییەکەی نزیکەی 900 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، توانای بڕینی مەودای نزیکەی 6400 کیلۆمەتری هەیە و تا ئاستی 12 کیلۆمەتر توانای بەرزبوونەوەی هەیە.

 

ڕۆژنامەی “ناشیونال ئینترێست” ڕایگەیاندووە؛ فڕۆکەی “A-50″ی ڕووسی یەکێکە لە توخمە سەرەکییەکانی باڵادەستی و سەرکەوتنی سوپای ڕووسیا، لە جەنگدا، کێشی سووکە و دەتوانێت لە هەمان کاتدا شوێنپێی ئامانجە ئاسمانییەکان هەڵبگرێت تا 650 کیلۆمەتر و ئامانجە زەمینییەکان تا 300 کیلۆمەتر، لە هەمان کاتدا 40 ئامانجی ئاسمانی ئاشکرا دەکات.

 

فڕۆکەی جەنگی ئەلیکترۆنی

ئەم فڕۆکەیە ناوی “Ilyushin-22″ە، بۆ ئەرکی جەنگی ئەلیکترۆنی دانراوە.

بەپێی ماڵپەڕی “ڕووسیا بیوند”، دوو ئەرکی سەرەکی ئەنجام دەدات: هەموو سیگناڵەکانی ڕادار لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان کە بەکاردەهێنرێن، لەنێویاندا فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ئاشکرا دەکات.

ئەرکەکەی دیکەی، هێرشی ئەلیکترۆنییە بە لەکارخستن و تەشویش خستنەسەر فریکوینسییەکان و ون کردنی ئامانجی ڕادارەکان.

 

ئەم فڕۆکەیە درێژییەکەی نزیکەی 74 مەترە، دەتوانێت بە بەرزی 11 کیلۆمەتر بفڕێت، و بە خێرایی 650 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک مەودا ببڕێت، بە بەکارهێنانی 4 بزوێنەر.

بەپێی زانیاریی ڕاپۆرتە رۆژئاواییەکان، لەماوەی شەڕی ئێستادا، ڕووسەکان پشتیان بە فڕۆکەی ئاگادارکەرەوەی پێشوەختە بەستووە، کە لە بێلاڕووسەوە بۆ چاودێریکردنی ئاسمان دەفڕن .

 

زانیارییەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، کە ڕووسەکان پێشتر فڕۆکەی پاڵپشتی ئەلیکترۆنی ئیلیوشین 20 و 22 یان لە فڕۆکەخانەی سەربازی سێچای ڕووسیاوە ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ کردووە.