سەردێر

ڕوسیا: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆتە مینبەری خۆرئاوا

خەڵك-
ئانا یڤستیغنییڤا، جێگری نوێنەری ڕوسیای فیدراڵ لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆتە مینبەر بۆ وتاری ڕیكلامە ساختەكانی خۆرئاوا.

یڤستیغنییڤا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند:”بەپێی هەندێك لە باسەكان، بۆ نمونە لە ئۆكراینا.. كاروبارەكان گەیشتوونەتە ئاستی پڕوپوچی، ئەنجومەنی ئاسایش بۆتە مینبەرێك بۆ گوزارشتكردن لە وتاری ڕیكلامە ساختەكانی وڵاتانی خۆرئاوا، لە سەرو ئەمەشەوە ڕاوبۆچوونی خۆرئاوا پێشوەخت دەخرێتەڕوو، وەك بڵێیت تەنیا هەر ئەو ڕاوبۆچوونە ڕاستە”.

جێگری نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت:”ئەم پەیڕەوە وێرانكەرە بەشێوەیەكی زیاتر دەبێتە مایەی دابەشبوون و پەرتبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش”.