سەردێر

فەرەنسا ڕوسیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە؟

ماكرۆن هەڵوێستی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات

خەڵك-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایدەگەیننێت، فەرەنسا نیازی نییە ڕوسیا بخاتە لیستی تیرۆەوە.

ماكرۆن لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە باڤاریا لە دوای كۆبوونەوەی گروپی حەوت، سەبارەت بە داواكارییەكەی زیلینسكی بۆ پۆلێنكردنی ڕوسیا وەك دەوڵەتێكی داڵدەدەر بۆ تیرۆر ڕایگەیاند:”ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ دادگاكانی تاوان و دادگای دادپەروەریی ئۆكراینی و نێودەوڵەتی، تا ڕاستییەكان لەو بارەیەوە بخەنەڕوو، ناكرێت هیچ وڵاتێك بەو شێوازە پۆلێن بكرێت”.

بە وتەی ماكرۆن:”هێشتا كات زۆر ماوە و جەنگیش سبەینێ‌ كۆتایی نایەت، ناكرێت پێشبینی كۆتایی هاتنی بكەین لەماوەی چەند هەفتەیەك یان چەند ماتگێك، بەڵام هیواخوازین بەر لە كۆتایی ساڵ بەبێ‌ ئەوەی ڕوسیا سەربكەوێت بگەینە چارەسەرێك”.

سەرۆكی فەرەنسا ئاماژەی بە پێشكەشكردنی یارمەتی بەرگری كرد بۆ ئۆكراینا كە تۆپی سیزا و یارمەتی بەرگری لەخۆدەگرێت، بەبێ‌ ئەوەی چەكی هێرشبردن بۆ دەرەوەی سنورەكان بگرێتەوە.