سەردێر

ئۆکراینا؛ لە بیلارووسەوە هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەرمان

خەڵک

سوپای ئۆکراین رایگەیاند، بە مووشەک لە بێلاڕووسەوە کە هاوپەیمانی دیپلۆماسی مۆسکۆیە ناوچەکانی سنووری چێرنیهیڤ لە باکووری رۆژهەڵاتی کیێڤ بۆردومانکراون.

فەرماندەیی باکووری هێزەکانی ئۆکرانیا، ڕایگەیاندووە؛ ” كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی بەکاتی ناوچەکە ەۆژی شەممە 25-6-2022 ناوچەی چێرنیهیڤ كەوتووەتە بەر بۆردومانێکی مووشەكی چڕ، کە زیاتر لەبیست مووشەك گوندی دێسنایان كردووەتە ئامانج و مووشەکەکان لە خاكی بێلاڕوسەوە هەڵدراون”.

لە یەکەم کاردانەوەدا بەرامبەر بە بۆردومانەکە، کیێڤ مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بەوەی کە دەیەوێت مینسک “بکێشێتە” ناو جەنگی ئۆکراین.

لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی گشتی دەزگای هەواڵگری ئۆکراین لە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە پشتڕاستی کردەوە، مووشەکبارانەکەی ڕۆژی شەممە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هەوڵەکانی کرێملین هەیە بۆ ڕاکێشانی بێلاڕووس بۆ ناو ئەو جەنگەی لەسەر ئۆکراین بەرپای کردووە .

لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینیش، ڕووسیا ڕایگەیاند؛ کە “تا 80” چەکداری پۆڵەندیان کوشتووە لە بۆردومانەکاندا کە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتیان کردۆتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لە هێرشێکدا بۆ سەر وێستگەی زینک مێگاتیکس لە کۆنستانتینۆڤکا تا 80 بەکرێگیراوی پۆڵەندی کوژراون، 20 ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش و هەشت مووشەکی گرادیش لەناوبراون”.