خەڵك-
میشال عۆن سەرۆك كۆماری لوبنان، نەجیب میقاتی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕادەسپێرێت.
ڕاسپاردنی میقاتی دوای ئەوەهات كە عۆن ڕاوێژی بە پەرلەمان كرد و لێوەی میقاتی بە پاڵپشتی 54 پەرلەمانتار زۆرینەی بەدەستهێنا، لەبەرامبەر 25 دەنگ بۆ نەواف سەلام باڵیۆزی پێشوو، وێڕای دەنگێك بۆهەریەك لە سەعد حەریری و دكتۆرە ڕەوعە حەلاب، لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران هیچ كەسێتییەكیان بۆ سەرۆكی حكومەت هەڵنەبژارد و ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەش وەك میدیاكانی لوبنان باسیان كردووە، گەیشتۆتە 47 پەرلەمانتار.
سەرۆكایەتی كۆماری لوبنان پێشتر ڕایگەیاندبوو كە عۆن میقاتی بۆ كۆشكی بعبدا بانگهێشت كردووە، تا بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕایسپێرێت.